ئامادەبوونی زەریف لە ئاھەنگی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی بۆلیڤیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388892-ئامادەبوونی_زەریف_لە_ئاھەنگی_سوێندخواردنی_سەرۆکی_نوێی_بۆلیڤیا
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاھەنگی سوێندخواردنی لوئیس ئارسێ سەرۆکی نوێی بۆلیڤیا ئامادە بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2020 19:52 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی زەریف لە ئاھەنگی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی بۆلیڤیا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاھەنگی سوێندخواردنی لوئیس ئارسێ سەرۆکی نوێی بۆلیڤیا ئامادە بوو .

بە پێی راپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی وەزاڕەتی دەرەوە ، محەمەد جواد زەریف رۆژی یەکشەممە لە ئاھەنگی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی بۆلیڤیا ، پیرۆزبایی لە لوئیس ئارسێ کرد . 

زەریف کە شەوی شەممە گەیشتە لاپاز پێتەختی بۆلیڤیا ، بەر لەوەش لە دیداری لوئیس ئارسێ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەم وڵاتە لەسەر پێویستیی بەھێزکرانی پێوەندیەکان و پەرەی ھاریکاریەکان جەختی کردەوە و رایگەیاند ، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەنیشت حکومەت و گەلی بۆلیڤیادایە . 

لوئیس ئارسێش رێزی گرت لە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپاز لە ئاھەنگی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماریی بۆلیڤیا و گوتی : لاپاز بە نیازی بەرزکردنەوەی پێوەندی لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە .