ئەفریقای باشوور تیرۆری زانستوەری ناڤۆکیی ئێرانی مەحکومکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389762-ئەفریقای_باشوور_تیرۆری_زانستوەری_ناڤۆکیی_ئێرانی_مەحکومکرد
وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشوور تیرۆری شەھید موحسین فەخری زادە زانستوەری ھەڵکەوتەی ناڤۆکیی بەرگریی ئێرانی شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2020 20:41 Asia/Tehran
  • ئەفریقای باشوور تیرۆری زانستوەری ناڤۆکیی ئێرانی مەحکومکرد

وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشوور تیرۆری شەھید موحسین فەخری زادە زانستوەری ھەڵکەوتەی ناڤۆکیی بەرگریی ئێرانی شەرمەزار کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، نالدی پاندۆر وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشوور بە ئاماژە بە تیرۆرەکانی پێشووی شارومەندانی ھەڵکەوتەی ئێرانی لە ساڵی 2020 دا گوتی ، کوشتنی ئامانجداری ئێرانیەکان نابێتە ھۆی ئاشتی ، بەڵکوو ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە زیاتر دەکات و ئەنجامدەرانی ئەمجۆرە کارانە دەبێ دادگایی بکرێن . 

موحسین فەخری زادە دوانیوەڕۆی ھەینی لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە نزێک تاران تیرۆر و شەھید کرا . 

بەر لەوە کاربەدەستانی رێکخراوی نەتەوەکان ، یەکیەتی ئەوروپا و کەسایەتیە سیاسی و نێودەوڵەتیەکان و ھەروەھا چەندین وڵاتی جیھان تیرۆری موحسین فەخری زادەیان مەحکوم کردووە .