کۆریای باکوور: لەبەر سیاسەتی ئەمریکا توانای پێشپێگریی ئەتۆمیی خۆمان بەهێزتر دەکەین
تشرینی دووهم 02, 2026 18:28 Asia/Tehran
کۆریای باکوور لە کاردانەوە بە مانۆڕە هاوبەشەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە بەنیازە بەرنامەی پێشپێگرانەی ئەتۆمیی خۆی بەهێزتر و خێراتر بکات.
کیم جوونگ ئوون کاربەدەستی باڵای پارتی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتە مانۆڕی ناسراو بە گورزی ئاسنینی بە نیشانەی بەردەوامبوونی هەڕەشە و مەترسییە ئەتۆمییەکانی واشنگتۆن دژی پیۆنگ یانگ وەسف کرد. ئەم مانۆرە بە مەبەستی هەواهەنگیی توانا ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و هێزە ئاساییەکانی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو. ئەم کاربەدەستەی کۆریای باکوور هەروەها بە شەرمەزارکردنی مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆن جەختی کرد کە بەهێزکردنی توانای ئەتۆمی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان سیاسەتێکی نەگۆڕە لە ستراتژیی بەرەڤانیی "پیونگ یانگ"دا.