بایدێن بە فەرمی بوو بە چل و شەشەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391331-بایدێن_بە_فەرمی_بوو_بە_چل_و_شەشەمین_سەرۆک_کۆماری_ئەمریکا
«جۆ بایدێن» سەرباری ھەوڵی ھێندێک لە لایەنگرانی «ترەمپ» لە کۆنگرێسی ئەمریکا بە مسۆگەر کردنی٣٠٦ دەنگی بژارکاران بە فەرمی وەک چل و شەشەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا پەسەند کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2021 11:19 Asia/Tehran
  • بایدێن بە فەرمی بوو بە چل و شەشەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا

«جۆ بایدێن» سەرباری ھەوڵی ھێندێک لە لایەنگرانی «ترەمپ» لە کۆنگرێسی ئەمریکا بە مسۆگەر کردنی٣٠٦ دەنگی بژارکاران بە فەرمی وەک چل و شەشەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا پەسەند کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، کۆبوونەوەی ھاوبەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کە ڕۆژی چوارشەممە بۆ ژماردنی دەنگەکانی بژارکاران و پشتڕاست کرانەوەی سەرکەوتنی «بایدێن» بەرپا کرا، دوای ١٢ دەنگی بژارکارانی لایەنگری ترەمپ، لە بەر ھرووژمی ئاژاوەگێڕانی لایەنگری ترەمپ نزیکەی شەش کاژێر پەکی کەوت.

کۆنگرێس دوای چوونە دەرەوەی ئاژاوەگێڕان لە ئەنجامی خۆتێگەیاندنی پاسەوانی نیشتیمانیی ئەمریکاو پۆلیسی فیدراڵ باری ئاسایی دەستکەوتەوەو لە کاتژمێر ھەشتی شەو بە کاتی خۆجێیی دانیشتنەکەی دەست پێکردەوەو دەرەنجامەکەشی بوو بە پشتڕاست کرانەوەی دەنگەکانی «بایدێن»و ئا بەمجۆرە ھەوڵەکانی «دۆناڵد ترەمپ» بۆ بەراوەژوو کردنی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکە تەنانەت بە لەشکرکێشان و ھانا بردن بۆ ئاژاوەچی و شەقاوەکان و داگیر کردنی کۆنگرێسی ئەم وڵاتەش ھیچی لێ نەوەشایەوەو «جۆ بایدێن»و «کامیلا ھەریس» بیستەمی ژانویە دەستەڵات دەگرنە دەست.