پاپای ڤاتیکان ھێرشەکانی سەر بەغدای بە دڕندانە وەسف کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391945-پاپای_ڤاتیکان_ھێرشەکانی_سەر_بەغدای_بە_دڕندانە_وەسف_کرد
ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان وێرای ئیدانەکردنی ھەرددوک تەقینەوە خۆکوژییەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدا، ئەم ھێرشە تیرۆریستیانەی بە ھەنگاوێکی دڕندانەو بێ واتا نرخاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2021 09:04 Asia/Tehran
  • پاپای ڤاتیکان ھێرشەکانی سەر بەغدای بە دڕندانە وەسف کرد

ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان وێرای ئیدانەکردنی ھەرددوک تەقینەوە خۆکوژییەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدا، ئەم ھێرشە تیرۆریستیانەی بە ھەنگاوێکی دڕندانەو بێ واتا نرخاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، «پاپا فرانسیس» لە پەیامێکدا کە واژۆی وەزیری دەرەوەی واتیکانی لە سەر بوو، ئەوپەڕی پەژارەی خۆی لە بەر ھەواڵی تەقینەوەکانی بەغدا دەربڕی و ئەو کردارە دڕندانەیەی ئیدانە کرد.

پاپا ڕایگەیاندووە کە، دڵنیایە کە ھەمووان بە برایەتی، ھاوپشتی و ئاشتی ھەوڵی زاڵ بوون بە سەر توندوتیژییەکان بەردەوام دەکەن.

لە تەقینەوە خوێناوییەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدا  لانیکەم ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەسیش بریندار بوون.

تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش بە شێوەی فەرمی بەرپرسایەتیی ھەرددوک تەقینەوە خۆکوژانەکەی مەیدانی «تەیەرانی»ی بەغدای گرتە ئەستۆ.

ئەو کردارە تیرۆریستییە لەگەڵ ئیدانەی توندی ڕێکخراوەو وڵاتانی جۆربەجۆر لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەوڕوو بووەتەوە.