ھەڵوێستی دژبەرانەی فەڕەنسە لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392050-ھەڵوێستی_دژبەرانەی_فەڕەنسە_لە_بارەی_بەرنامەی_ناڤۆکیی_ئێران
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە بە ھێنانەئارای بانگەشەی بێ بنەما ، ئیددعای کرد ئێران بۆ وەدەسھێنانی چەکی ئەتۆمی ھەوڵ ئەدات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2021 19:47 Asia/Tehran
  • ھەڵوێستی دژبەرانەی فەڕەنسە لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە بە ھێنانەئارای بانگەشەی بێ بنەما ، ئیددعای کرد ئێران بۆ وەدەسھێنانی چەکی ئەتۆمی ھەوڵ ئەدات .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دەسڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی دەرەنجامی بەرچاوی ژئۆ ستراتژیکی ھەیە ، بانگەشەی کرد : ئەوە رەوشێکی زۆر مەترسیدارە . 

فەرەنسە لە تەنیشت بەریتانیا و ئاڵمان سێ ئەندامی ئەوروپایی تاقمێکن کە لە ساڵی 2015 وە بە رێککەوتنێک لە گەڵ ئێران گەیشتوون لەسەر بەرنامەی ناڤۆکیی ئەم وڵاتە . 

ئەم رێککەوتنە بڕیار وابوو لە بەرامبەر بەدیھێنانی بەربەستیی لە چەند بەشێکی بەرنامەی ناڤۆکی ، بایکۆتەکانی بە بیانووی ناڤۆکیی لە دژی ئێران ھەڵوەشێنی . 

 کۆماری ئسیلامیی ئێران لە کاردانەوە بە بێ کرداریی ئەوروپیەکان لە 5 ھەنگاودا بە پێی بڕگەکانی رێککەوتنی ناڤۆکیی ، بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا کەم کردەوە .