شەڕەتەقە لە شیکاگۆی ئەمریکا 31 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i394084-شەڕەتەقە_لە_شیکاگۆی_ئەمریکا_31_کوژراو_و_برینداری_لێکەوتەوە
شەڕەتەقە لە میوانیەکی شەوانە لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریکا 4 کوژراو و 27 برینداری لێکەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2021 20:11 Asia/Tehran
  • شەڕەتەقە لە شیکاگۆی ئەمریکا 31 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

شەڕەتەقە لە میوانیەکی شەوانە لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریکا 4 کوژراو و 27 برینداری لێکەوتەوە .

پۆلیسی شاری شیکاگۆ رایگەیاند ، تەقە و دەسڕێژ لە یەکەم کات و ساتەکانی سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە بە کاتی خۆجێیی لە شوێنێکی کاتی کە وەک وەرشەی فیتەریی ئۆتۆمبێل دەکار دەھات ، روویداوە. 

ھێشتا دیاری  نیە کەس یان کەسانی ھێرشبەرکێ بوون و ئامانجیان لەم کارە چی بووە . 

ئەمریکا رووبەڕووی شەپۆلێک لە توندی و تیژی ، بە بارمتەگرتن و پەلاماری چەکداریە و ھەر ساڵ سەدان کەس بە ھۆی تەقە و دەسڕێژ لە ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکا دەکوژرێن یان بریندار دەکرێن . 

بە پێی ئامارە فەرمیەکان ، نزیکەی 270 تا 300 میلیۆن پارچە چەکی گەرم لە ئەمریکا ھەیە یانی بۆ ھەر تاکێک یەک چەک .