راشاتودەی : سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان دەست لە کار دەکێشێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i394637-راشاتودەی_سەرۆک_وەزیرانی_ئەرمەنستان_دەست_لە_کار_دەکێشێتەوە
کەناڵێکی روسی رایگەیاند سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان مانگی داھاتووی زایینی دەست لە کار دەکێشێتەوە و تاپێکھاتنی پەرلەمانی نوێ وەک سەرۆک وەزیرانی کاتی درێژە بە کاری خۆی ئەدات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2021 16:15 Asia/Tehran
  • راشاتودەی : سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان دەست لە کار دەکێشێتەوە

کەناڵێکی روسی رایگەیاند سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان مانگی داھاتووی زایینی دەست لە کار دەکێشێتەوە و تاپێکھاتنی پەرلەمانی نوێ وەک سەرۆک وەزیرانی کاتی درێژە بە کاری خۆی ئەدات .

ماڵپەڕی کەناڵی راشاتودەی رۆژی یەکشەممە نووسی ، پاشینیان بەنیازە مانگی داھاتووی زایینی لە سەروبەندی ھەڵبژاردنی پەرلەمان  و بە دوای زەخت و گوشارەکانی بە ھۆی شکستی ھێنانی ئەرمنستان لە شەڕی دژی کۆماری ئازەربایجان لە پۆستی خۆی بکشێتەوە . 

پاشینیان ئاخر و ئۆخری مانگی رەشەمەی رابردوو لەسەر پەڕەی فەیس بووکی خۆێ رایگەیاندبوو ھەڵبژاردنی بەروەختی پەرلەمانی ئەرمەنستان بیستی ژوئەن ( 31 ی جۆزەردان) بەڕێوەدەچێت . 

بە پێی نوسینی راشاتودەی ، پاشینیان راگەیاندووە لە دەسەڵات ناکشێتەوە و تا کاتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن ، وەک سەرۆک وەزیرانی کاتی درێژە بە کاری خۆی ئەدات .