ئامادە بوونی تورکیا و کۆماری ئازەربایجان بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399992-ئامادە_بوونی_تورکیا_و_کۆماری_ئازەربایجان_بۆ_بە_فەرمی_ناسینی_تالیبان
سەرچاوە نافەرمییەکانی کۆماری ئازەربایجان باسی ئامادە بوونی ئەم وڵاتەو تورکیایان کردووە، بۆ بە فەرمی ناسینی دەستەڵاتی تالیبان بە سەر ئەفغانستاندا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 22, 2021 22:24 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی تورکیا و کۆماری ئازەربایجان بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان

سەرچاوە نافەرمییەکانی کۆماری ئازەربایجان باسی ئامادە بوونی ئەم وڵاتەو تورکیایان کردووە، بۆ بە فەرمی ناسینی دەستەڵاتی تالیبان بە سەر ئەفغانستاندا.

بەپێی ڕاپۆرتی سون خەبەر،«عەزیر عەلی بەیگلو» بەرپرسی ڕۆژنامەوانیی ناوەندی توێژینەوەی کۆمەڵایەتیی کۆماری ئازەربایجان وتی: تورکیا تاقمی تالیبان بە فەرمی دەناسێت، چونکو ھێزی سەرەکیی بەڕێوەبەری ئەفغانستان تالیبانە.

«بەیگلو» وتیشی: دەوڵەتی باکووش لە ئاراستەی سیاسەتەکانی تورکیاو پەیڕەوی کردنی لەو وڵاتە تالیبان بە فەرمی دەناسێت.

بە قسەی ناوبراو، لە سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە ئاسیای ناوەڕاست، ئەفغانستان جێ و شوێنێکی تایبەتیی ھەیەو ھەر لە بەر ئەمەش، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو ئەفغانستان، لە دەڤەرێک دا کە ئازەربایجانیشی تیادیە، ھەڵگری بارستاییەکی زۆرەو ھەر بۆیە لە داھاتوویەکی نزیک دا دەبینین کە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەفغانستان دەچێتە قۆناعێکی تازەوە.