پوتین و ئەسەد لە مۆسکۆ کۆ بوونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400653-پوتین_و_ئەسەد_لە_مۆسکۆ_کۆ_بوونەوە
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و هاوتا سووریەکەی بەشار ئەسەد لە کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرملین) کۆبوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2021 18:34 Asia/Tehran
  • پوتین و ئەسەد لە مۆسکۆ کۆ بوونەوە

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و هاوتا سووریەکەی بەشار ئەسەد لە کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرملین) کۆبوونەوە.

 

بە پێی راپۆرتی سپوتنیکی رووسی، پوتین لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا باسی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سوریا کرد و پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری سووریا کرد بەبۆنەی جارێکی دیکە هەڵبژاردنیەوە.

پوتین باسی لەوەش کرد، ئەسەد کاری زۆر دەکات بۆ دامەزراندنی دیالۆگ لەگەڵ نەیارانی سیاسی و وتی، "یەکخستنەوەی سووریا پەکخراوە بەهۆی هەبوونی هێزە بیانییە نایاساییەکان لە سووریا بەبێ بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بەبێ مۆڵەتی حکوومەتی دیمەشق، کە ئەوەش پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و دەرفەتی ئەوەتان پێ نادات کە هەموو هەوڵێک بدەن بۆ یەکخستنی وڵات".

دواتر فەیسەڵ ئەلمیقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا و سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی ڕووسیا بەشدارییان کرد لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر هەماهەنگی هاوبەشی نێوان سوپای هەردوو وڵات لە شەڕی دژی تیرۆر و تەواوبوونی رزگار کردنی ئەو ناوچانەی کە هێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندان و ئەو هەنگاوانەی کە لەسەر رێڕەوی سیاسی ھەڵگیراون.

هەروەها هەردوو وەزیر جەختیان لەسەر گرنگیی گفتوگۆکان کردەوە لەبوارەکانی هەماهەنگیی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات.