ئیرەوانی: ئەگەر ئێران ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک بێتەوە، وەڵامێکی لێبڕاوانەی دەبێت
باڵوێزی ئێران و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە کردن بۆ پشتیوانیی بێوچانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە داگیرکاری و دەستدرێژیەکانیدا هۆشداری دا کە، ئێران ئەگەر ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک ببێتەوە وەڵامی لێبڕاوانەی دەبێت.
«ئەمیرسەعید ئیرەوانی» باڵوێززو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا،بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا بە هاوئاهەنگیی ئاشکرای لەگەڵ دەستدرێژکار لەسەر حیسابی گەلی بێتاوانی فەلەستین، بە نیازی پەرە پێ دانی ئاژاوەو ناکۆکییەکانە، وتیشی: پشتگریی لەسەداسەدی ئەمریکا لە دەست درێژکاری و داگیرکەری، کردوویەتی بە بە بەشێک لەو کێشەو گرفتانەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە دۆخی ئێستای کەرتی غەززەدا ڕووبەڕووی بووەتەوە.
ئیرەوانی بە ئاماژە بەوەی کە ئامانجی سەرەکیی ئێران ڕێگریکردنە لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، وتیشی: هەر لەبەر ئەمەشە کە ئێران بۆ پشتڕاست کردنەوەی داخوازیی کۆتایی هێنانی دەستبەجێ بە دەستدرێژییە سەربازییە بێوچانەکانی ئیسرائیل و دامەزراندنی ئاگربڕو گەییشتنی بێ بەربەستی یارمەتییە مرۆڤییەکان بە خەڵکی بێ دەرەتانی غەززە ،لەگەڵ کۆمەڵگەی جیھانی دا بووە بە ھاوتەریب و ھاوڕا.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوەش کردەوە کە ئەگەر ئێران ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک، هێرشێک یان دەستدرێژکارییەک بێتەوە کە ئاسایش، بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان یان گەلەکەی بخاتە مەترسییەوە، لە بەکارھێنانی مافە سروشتییەکانی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان خەمساردی نانوێنێ.