زاخارۆڤا: بایدێن بۆ مانەوە لە سەر دەسەڵات پێویستی بە خوێنڕشتنێکی زیاترە لە ئەورووپادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i428265-زاخارۆڤا_بایدێن_بۆ_مانەوە_لە_سەر_دەسەڵات_پێویستی_بە_خوێنڕشتنێکی_زیاترە_لە_ئەورووپادا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە بەرنامەکانی سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ ئیلزامکردنی ناردنی چەک بۆ ئوکراین لە سەر هەموو وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، پێیداگرت: جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ مانەوە لە سەر دەسەڵات پێویستی بە خوێن و خوێنڕشتنێکی زیاترە لە ئەورووپا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2024 14:58 Asia/Tehran
  • زاخارۆڤا: بایدێن بۆ مانەوە لە سەر دەسەڵات پێویستی بە خوێنڕشتنێکی زیاترە لە ئەورووپادا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە بەرنامەکانی سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ ئیلزامکردنی ناردنی چەک بۆ ئوکراین لە سەر هەموو وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، پێیداگرت: جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ مانەوە لە سەر دەسەڵات پێویستی بە خوێن و خوێنڕشتنێکی زیاترە لە ئەورووپا.

ماریا زاخارۆڤا وتی: ڕۆژاوا بە شێوەیەکی شێتانە و دوور لە ئاوەز مێشکی خەڵکەکەی خۆی بە بانگەشەی درۆینەی دەسدرێژیی بەمزووانەی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتانی ڕۆژاوایی شۆردۆتەوە و هەموویشی لەبەر ئەوەیە کە بایدێن بۆ پێشگری بە هەڵوەشانەوەی حکومەت و ئابووریی ئەمریکا دەبێ ڕادەی خوێن و خوێنڕشتن لە ئەورووپا زیاتر  و بەربڵاوتر بکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە داسەپێندرانی بایکۆتی تازە لە لایەن واشینگتۆنەوە بە سەر زیاتر لە سێسەد کەسایەتی و ناوەندی هاوپێوەند بە ڕووسیا، جەختی کرد: مۆسکۆ هەروەک هەمیشە ئەو کردەوە هێرشبەرانانەی ئەمریکا بێوەڵام ناهێڵێتەوە.

وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە بایکۆتگەلێکی تازەی داسەپاندە سەر سێسەد کەسایەتی و ناوەندی هاوپێوەند بە ڕووسیا لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەم وڵاتەدا لەوان "بورسەی مۆسکۆ".