ئولیانۆف بانگەشەی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی لە ئێرانی ڕەت کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431689-ئولیانۆف_بانگەشەی_تاقیکردنەوەی_ئەتۆمی_لە_ئێرانی_ڕەت_کردەوە
نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا، بانگەشەی میدیا ڕۆژاواییەکان سەبارەت بە ئەنجامدرانی تاقیکاریی ئەتۆمی لە ئێرانی ڕەت کردەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2024 08:20 Asia/Tehran

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا، بانگەشەی میدیا ڕۆژاواییەکان سەبارەت بە ئەنجامدرانی تاقیکاریی ئەتۆمی لە ئێرانی ڕەت کردەوە.

ئولیانۆف وتیشی: ڕێکخراوی پەیمانی قەدەغەی تۆکمە و تەواوی تاقی کردنەوە ئەتۆمییەکان سوور و پێداگرە لەسەر ئەوەی کە دەیتا تۆمار کراوەکان لە دوایین بومەلەرزەی ئێران لەگەڵ دەیتاکامی بوومەلەرزەکانی پێشووتری ئەم وڵاتە دێتەوە. لە پێوەندی لەگەڵ بوومەلەرزەکەی ٥ی ئۆکتۆبر، هەندێ بیر و بۆچوونی جیاواز هاتە ئاراوە لەوانە ئەوەی کە ڕەنگە لەبەر تاقی کردنەوەی ئە تۆمی بووبێ. ئەوە لە کاتێکدایە کە پەیمانی قەدەغەی تۆکمە و تەواوی تاقی کردنەوە ئەتۆمییەکان، سیگناڵەکانی ٢٥ وێستگەی خۆی تەواو شی کردەوە و بەو ئاکامە گەیشت کە شێوەی شەپۆلە تۆمارکراوەکان لەگەڵ شەپۆلی بوومەلەرزەکانی پێشووی ئێران دێتەوە.