ریابکۆڤ: هەوڵ دەدەین لە پێناو دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران 
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i440012-ریابکۆڤ_هەوڵ_دەدەین_لە_پێناو_دۆزینەوەی_رێگەچارەیەکی_سیاسی_بۆ_پرسی_ئەتۆمی_ئێران
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەدا کە هاوکاری مۆسکۆ لەگەڵ ئەمریکا، ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیێک سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران لە ئارادایە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 10, 2025 16:40 Asia/Tehran
  • ریابکۆڤ: هەوڵ دەدەین لە پێناو دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران 

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەدا کە هاوکاری مۆسکۆ لەگەڵ ئەمریکا، ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیێک سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران لە ئارادایە.

“سێرگی ریابکۆڤ”، جێگری وەزیری دەرەوەی فیدراسیۆنی رووسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: “لایەنی رووسی بە هەموو تواناوە خەریکی گەڕانە بەدوای رێگەچارە سیاسییەکان بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران و لەگەڵ ئەمریکا، ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هاوکاری دەکات.” ریابکۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە “ئێمە هەتا تا گەیشتن بە دەرەنجامێکی باش ، لەسەر ئەم کارە بەردەوام دەبین.”
ئەم دیپڵۆماتە باڵایەی رووسیا لە بەشێکی تری قسەکانیدا، بە ئاماژەدان بەوەی کە “کردەوە و لێدوانەکانی حکومەتی ئەمریکا پێکەوە دژایەتیان زۆرە، بەڵام رووسیا بە دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانەوەیە”، گوتی: “هەڕەشەی بایکۆتی نوێ لە  دژی رووسیا بووەتە ڕەوتێکی ئاسایی.”