پەلاماری درۆنیی ئۆکراین بۆسەر پاڵاوتگەیەکی گەورەی نەوتیی ڕووسیا
تشرینی دووهم 09, 2026 17:53 Asia/Tehran
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراین، هێرشیان کردەسەر پاڵاوتگەیەکی گەورەی نەوتیی ڕووسیا لە پارێزگای لێنینگراد.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراین شەوی ڕابردوو، پاڵاوتگەی نەوتی کریشی، یەکێ لە گەورەترین پاڵاوتگەکانی ڕووسیا لە پارێزگای لێنینگرادیان بەئامانجگرت. ئەو هێرشە، تەقینەوەی قورس و ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاوی لەو دامەزراوەدا لێکەوتەوە. ئەو پاڵاوتگەیە، توانای پاڵاوتنی زیاتر لە بیست ملیۆن تۆن نەوتی خاوی لە ساڵدا هەیە.