ناڕەزایەتی دەربڕینی ٢٥٠ میدیا لە ٧٠ وڵاتی جیهانەوە دژ بە ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441291-ناڕەزایەتی_دەربڕینی_٢٥٠_میدیا_لە_٧٠_وڵاتی_جیهانەوە_دژ_بە_ڕژێمی_زایۆنی
زیاتر لە ٢٥٠ میدیا لە ٧٠ وڵاتی جیهانەوە لە هەنگاوێکی یەکگرتوو و هەواهەنگدا لە یەکەم لاپەڕەیاندا ، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە کوژرانی زیاتر لە ٢٠٠ پەیامنێر و میدیاکار لە شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2025 16:45 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی ٢٥٠ میدیا لە ٧٠ وڵاتی جیهانەوە دژ بە ڕژێمی زایۆنی

زیاتر لە ٢٥٠ میدیا لە ٧٠ وڵاتی جیهانەوە لە هەنگاوێکی یەکگرتوو و هەواهەنگدا لە یەکەم لاپەڕەیاندا ، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە کوژرانی زیاتر لە ٢٠٠ پەیامنێر و میدیاکار لە شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە.

ئەم میدیاگەلە بە شێوەی هاوکات لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامە و ماڵپەڕە هەواڵییەکانیان خۆیان بڵاو نەکردەوە و پەخشی بەرنامە ڕادیۆیی و تەلەڤزیۆنییەکانیان ڕاگرت تا تیرۆرکرانی پەیامنێران و میدیاکاران لە کەرتی غەززە بە دەستی سوپای ڕژێمی زایۆنی شەرمەزار بکەن. ئەم هەنگاوە ناڕەزاییانە بە دەسپێشخەریی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئەنجام درا.