دانپێدانانی نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا: ئێمە لایەنی باشی ئەو شەڕە نین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i448378-دانپێدانانی_نوێنەری_کۆنگرێسی_ئەمریکا_ئێمە_لایەنی_باشی_ئەو_شەڕە_نین
ریچارد ئۆجێدا کۆنگرێس مانی ئەمریکی وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر خوێندنگەو نەخۆشخانەکانی منداڵان، خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ ئێران بوو.
(last modified 2026-11-24T17:19:08+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2026 19:21 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا: ئێمە لایەنی باشی ئەو شەڕە نین

ریچارد ئۆجێدا کۆنگرێس مانی ئەمریکی وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر خوێندنگەو نەخۆشخانەکانی منداڵان، خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ ئێران بوو.

ریچارد ئۆجێدا نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێندا بەپێداگریی لەسەر پێویستیی کۆتایی هێنان بە شەڕ، وتی: ئێمە لێرە لە لایەنی باشدا نین، لایەنی باش قوتابخانە و نەخۆشخانەکانی منداڵان بۆردومان ناکات، ئەم دۆخە قبوڵکراو نییە و دەبێت بوەستێت.وتیشی: پێویستە لەسەر ئەو هەوڵ و هەنگاوانە چڕبینەوە کە دەبنەهۆی کۆتایی هێنان بەشەڕ و جەختی کردەوە؛ لەوانەیە کۆتایی شەڕ، دابەزینی نرخەکان لە کەرتە جیاجیاکانیشی لێ بکەوێتەوە.ئەو ئەندامەی کۆنگرێسی ئەمریکا هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی کردنەوەی گەرووی هورمز کردەوە و وتی: پێویستمان بەوەیە گەرووی هورمز کراوە بێت، بەڵام لە ئێستادا ئێران هیچ هۆکارێکی نییە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز چونکە هەمان ئەو کەسانەی ئێمەیان هێنایە ناو شەڕەوە هێشتا لەسەر دەسەڵاتن و دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.