نیگەرانیی قووڵی پکەن لە شەڕنانەوەکانی ئەمڕۆژانەی ترەمپ لە گەرووی هورموزدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445410-نیگەرانیی_قووڵی_پکەن_لە_شەڕنانەوەکانی_ئەمڕۆژانەی_ترەمپ_لە_گەرووی_هورموزدا
"لین جیان" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین نیگەرانی قووڵی دەربڕی سەبارەت بە سەپێندرانی گەمارۆی دەریایی لەلایەن ئەمریکاوە بە سەر ئێران و وتی: گەڕاندنەوەی کەشتیوانی ئاسایی و سەلامەت لە گەرووی هورمز لە زووترین کاتدا خواستی هاوبەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.
(last modified 2026-07-14T16:43:24+00:00 )
ته‌مووز 14, 2026 16:50 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی قووڵی پکەن لە شەڕنانەوەکانی ئەمڕۆژانەی ترەمپ لە گەرووی هورموزدا

"لین جیان" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین نیگەرانی قووڵی دەربڕی سەبارەت بە سەپێندرانی گەمارۆی دەریایی لەلایەن ئەمریکاوە بە سەر ئێران و وتی: گەڕاندنەوەی کەشتیوانی ئاسایی و سەلامەت لە گەرووی هورمز لە زووترین کاتدا خواستی هاوبەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە درێژەی قسەکانیدا پێیداگرت کە پکەن "بە قووڵی نیگەرانە" لە گەڕانەوەی پێکدادانی سەربازی لە ناوچەی کەنداوی فارس و داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە بایەخ بدەنە داخوازی بەهێزی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ناوچەکە سەبارەت بە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری، دانبە خۆداگرتن و عەقڵانییەت نیشان بدەن، ئاگربەستی بەدەستهاتوو بپارێزن و پێش بگرن بە بڵێسە سەندنەوەی ئاگری شەڕ و پێکدادان.وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هەروەها وتی: پکەن ئامادەیە بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژی و یارمەتیدانی پرۆسەی سەقامگیریی باروودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی کەنداوی فارس.