نرخی گازی ئوروپا گەیشتە باڵاترین ئاست لە ٢٠٢٣وە
ئاب 22, 2026 15:19 Asia/Tehran
چڕبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەو گرفت سازبوون لەبەردەم تیجارەتی وزە لەڕێی کەنداوی فارس و گەرووی هورمزەوە، نرخی گازی سروشتی لە ئوروپا گەیاندووەتە باڵاترین ئاست لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣وە.
نرخی گرێبەستی داهاتووی گازی سروشتیی ئوروپا گەیشتووەتە نزیک شەست و شەش یۆرۆ بۆ هەر مێگاوات کاتژمێر؛ ئاستێک کە لەبەراوەرد لەگەڵ چەند مانگی ڕابردوو، هەڵکشانێکی بەرچاوی بووە.
هاوکات، بارودۆخی پاشەکەوت و یەدەگی گازی ئوروپاش نیگەرانییەکانی زیاد کردووە. ڕێژەی پڕبوونی تانکەڕەکانی گازی یەکێتی ئوروپا نزیکەی سەتا ٦٢ ڕاگەیێندراوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو ڕێژە، لەماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو، نزیک بە سەتی ٧٤ بوو.
سەرپەیڤ