ئەتلانتیک: بەربژارە کۆمارییەکان خەریکی سڕینەوەی وێنەکانی ترامپن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447042-ئەتلانتیک_بەربژارە_کۆمارییەکان_خەریکی_سڕینەوەی_وێنەکانی_ترامپن
 گۆڤاری ئەتلانتیک ڕاپۆرتی داوە کە شەڕی دژ بە ئێران بۆتە هۆکاری سەرەکی گۆڕدرانی هەڵوێستی کۆمارییەکان. ژمارێک لە بەربژارانی کۆماریخواز کە پێشتر پشتیوانیی شەڕی دژی ئێران بوون، ئێستا لە هەڵبژاردنە بەراییەکاندا خوازیاری کۆتاییهاتنی ئەم شەڕەن.
(last modified 2026-09-27T15:16:33+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2026 18:45 Asia/Tehran
  • ئەتلانتیک: بەربژارە کۆمارییەکان خەریکی سڕینەوەی وێنەکانی ترامپن

 گۆڤاری ئەتلانتیک ڕاپۆرتی داوە کە شەڕی دژ بە ئێران بۆتە هۆکاری سەرەکی گۆڕدرانی هەڵوێستی کۆمارییەکان. ژمارێک لە بەربژارانی کۆماریخواز کە پێشتر پشتیوانیی شەڕی دژی ئێران بوون، ئێستا لە هەڵبژاردنە بەراییەکاندا خوازیاری کۆتاییهاتنی ئەم شەڕەن.

بەربژارانێکی وەک مایک ڕاجێرز، ئەشلی هینسۆن و جان هەستد بە ئاماژە بە کاریگەرییە نگەتیڤەکانی شەڕی دژ بە ئێران لەسەر هەڵکشانی لەڕادەبەدەری نرخی سووتەمەنی لە ئەمریکادا، خوازیاری کۆتاییهاتنی ئەم شەڕە بوون. "ئەندی بار" بەربژاری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە ئەیالەتی کێنتاکی وێنەکانی خۆی کە پێشتر لەگەڵ ترامپ کێشابووی، لەسەر لاپەڕەی سەرەکیی کەمپەینی هەڵبژاردنی خۆیدا سڕیوەتەوە.  هەروەها دەستەواژەی "پێش هەموو شتێک کێنتاکی" لە جیاتی دروشمە بەناوبانگەکەی ترامپ ناسراو بە "پێش هەموو شتێک ئەمریکا" داناوە. "ڕاڵف ئاڵفرێدۆ"یش وێنەکانی ترامپی لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆی سڕیوەتەوە.