هێرشی درۆنیی بەربڵاوی ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەی ڤۆڵگۆگرادی ڕووسیا
پارێزگاری ناوچەی ڤۆڵگۆگراد ڕایگەیاند: دوابەدوای هێرشی درۆنی بۆ سەر ناوچەی پیشەسازیی باشووری شاری ڤۆڵگۆگراد چوار فەرمانبەر و کرێکار گیانیان لە دەست داوە و دوو کەسیش گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیایش ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی شەوی ڕابردوودا هەزار و ١٩٨ درۆنی ئۆکرانیا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕووسیا لەوانە ناوچەی ڤۆڵگۆگراد شوێنپێیان هەڵگیراو و خستراونەتە خوارەوە.هەروەها ترۆمبێلێک کە وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئۆکرانیا تێدا بووە لە یەکێک لە شەقامەکانی مۆسکۆ تەقییەوە. وێدەچێ پرۆسەیەکی تیرۆر لە مۆسکۆ دژی ئەو دەستە لە کەسایەتییە ئۆکراینییەکان دەست پێ بووبێ کە لە سیاسەتەکانی ئێستای ئۆکرانیا ڕازی نین. لە شارۆچکەی نیشتەجێبوونی "سووتلی یار"ـیشدا، جامی پەنجەرەکان و بەرتارمەکانی سێ باڵاخانەی پێنج نهۆمی و ناوەندێکی لاوان بە هۆی ئەم هێرشەوە زەبریان لێ کەوتووە؛ بەم حاڵەشەوە لەم ناوچەیە هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە زیانی گیانی بڵاو نەبووەتەوە.