مانگرتنی سەرتاسەریی لە ئیسپانیا
تشرینی دووهم 11, 2026 17:57 Asia/Tehran
هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی مانگرتنی سەرتاسەریی٢٤کاتژمێریی لە ئیسپانیا، ناڕەزایەتیی بە قەیرانی خانووبەرەو داواکارییەکانی پەیوەست بە ژیان و گوزەران، پەلکێشی کەناڵی تەلەفزیۆنی حکومەتیی ئەو وڵاتەش بوو.
نزیک بە پەنجا کەس لە ناڕازییان بە چوون بۆ ئۆفیسی کەناڵی "ئاڕ تی ڤی ئی" لە بارسێلۆنا، خۆیان گەیاندە ستۆدیۆی بڵاوبوونەوەی راستەوخۆی بەرنامەکان و بە بەدەستەوەگرتنی لافیتەو پارچەنووسراوە، داوای مووچەیەکی دادگەرانەو نیشتەجێبوونێکی ئاساییان کرد. ئەوەش بووە هۆی راگرتنی کاتیی بڵاوبوونەوەی پرۆگرامەکە. بە هاتنی هێزی پۆلیس، ناڕازییان ستۆدیۆکەیان جێهێشت و سەرلەنوێ بەرنامەکە بڵاو بوویەوە.
مانگرتنی سەرتاسەریی ئیسپانیا لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە قەیرانی نیشتەجێبوون و خانووبەرەو چوونەسەری تێچووی ژیان، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لەو وڵاتەی بەدواوە بووە.