وەلانانی جێگرەکەی ترامپ لە دانوستانەکانی ئێران
تشرینی دووهم 14, 2026 10:01 Asia/Tehran
دۆناڵد ترامپی سەرۆککۆماری ئەمریکا، جێگرەکەی خۆی واتە جی دی ڤەنسی لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران وەلا نا.
ئەم بڕیارە دوابەدوای ئەوە درا کە ڤەنس شکستە قورسەکەی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی نێواندەورەییدا گەڕاندەوە بۆ شەڕی دژ بە ئێران. پۆلیتیکۆ"ـیش بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کێشە و کێشمەکێش لە کۆشکی سپی لە نێوان لایەنگران و نەیارانی شەڕی دژ بە ئێران، دوابەدوای شکستەکەی کۆمارییەکان یەکجار تەشەنەی سەندووە. ئەوە لەکاتێکدایە کە سەرۆککۆماری ئەمریکاش لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە کە داوای لە ڤانس کردووە لە جیاتی دانوستان لەگەڵ ئێران، سەرنج بخاتە سەر نەهێشتنی گەندەڵی و توندوتیژی و جینایەت لە شار و ئەیالەتەکانی ژێر دەسەڵاتی دیموکراتەکان.