ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی خوازیاری پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i448458-ڕێکخراوی_هاریکاریی_ئیسلامی_خوازیاری_پێکهاتنی_وڵاتی_سەربەخۆی_فەلەستین_بوو
ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی پشتیوانی کردنی گەلی فەلەستین جەختیکرد لەسەر پێویستیی کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنی، پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پایتەختی قودسی ڕۆژهەڵات و داکۆکیی نێودەوڵەتی لە فەلەستینییەکان.
(last modified 2026-11-29T15:15:25+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2026 18:44 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی خوازیاری پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بوو

ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی پشتیوانی کردنی گەلی فەلەستین جەختیکرد لەسەر پێویستیی کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنی، پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پایتەختی قودسی ڕۆژهەڵات و داکۆکیی نێودەوڵەتی لە فەلەستینییەکان.

 

ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی پاڵپشتیکردنی گەلی فەلەستین هەروەها خوازیاری دابینکرانی داکۆکیی نێودەوڵەتی لە گەلی فەلەستین و کۆتاییهێنان بە پارێزراوبوونی بنپێکەرانی مافی فەلەستینییەکان لە سزادان بوو. ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦ ڕێککەوتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی پاڵپشتیکردنی خەڵکی فەلەستین، بۆنەیەک کە هەموو ساڵێک لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەرپا دەکرێت و هاوکاتە لەگەڵ ئەو ڕۆژەی کە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی ژمارە ١٨١ی پەسەند کرد. ساڵی ٢٠١٥ـیش دوابەدوای پەسەندکرانی بڕیارنامەیەک لە کۆڕی گشتیدا، کە ڕێگەی دا بە هەڵکرانی ئاڵای وڵاتانی چاودێری نائەندام لەوانە حکومەتی فەلەستین لە بینا و باڵاخانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ئاڵای فەلەستینیش لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و نووسینگەکانی لە سەرانسەری جیهاندا هەڵکرا.