سەندێرز: ترەمپ پارەی هەیە بۆ شەڕ، بەڵام بۆ خۆراکی منداڵان، نا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i448452-سەندێرز_ترەمپ_پارەی_هەیە_بۆ_شەڕ_بەڵام_بۆ_خۆراکی_منداڵان_نا
بێرنی سەندێرز سەناتۆری ئەمریکایی، بە وەبەر ڕەخنەدانی هەڵکشانی خەرج و بەرجی سەربازیی ئیدارەی ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕاگەیاند کە هاوکات لەگەڵ بێبەشبوونی ٢ ملیۆن منداڵی ئەمریکایی لە یارمەتیی خۆراکی، کۆشکی سپی هەوڵ بۆ زیادکردنی ٥٠٠ ملیار دۆلاری دیکە بە بودجەی سەربازی دەدات.
(last modified 2026-11-29T14:09:29+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2026 16:20 Asia/Tehran
  • سەندێرز: ترەمپ پارەی هەیە بۆ شەڕ، بەڵام بۆ خۆراکی منداڵان، نا

بێرنی سەندێرز سەناتۆری ئەمریکایی، بە وەبەر ڕەخنەدانی هەڵکشانی خەرج و بەرجی سەربازیی ئیدارەی ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕاگەیاند کە هاوکات لەگەڵ بێبەشبوونی ٢ ملیۆن منداڵی ئەمریکایی لە یارمەتیی خۆراکی، کۆشکی سپی هەوڵ بۆ زیادکردنی ٥٠٠ ملیار دۆلاری دیکە بە بودجەی سەربازی دەدات.

 

بێرنی سەندێرز سەناتۆری ئەمریکایی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسی: ترەمپ یارمەتیی خۆراکی لە ٢ ملیۆن منداڵ بڕیوە، کەچی دەیهەوێ ٥٠٠ ملیار دۆلاری دیکە زێدە بکا بۆ بودجەی سەربازیی ئەمریکا. سەندێرز نووسی: ئێمە پارەمان هەیە بۆ شەڕی بێکوتایی، بەڵام بودجەی پێویستمان بۆ دابینکردنی خۆراکی منداڵەکانمان نییە.ناوبراو لە کۆتاییدا ڕووی لە ئیدارەی ترەمپ وتی: ئەم دۆخە بەڕاستی جێی شەرمەزارییە، منداڵان تێر کەن و خەرج و بەرجی سەربازی کەم کەنەوە.بێرنی سەندێرز، دوابەدوای هەڵبژاردنی نێواندەڕۆی کۆنگرێس کە سەرکەوتنی بەرچاوی دیموکراتەکانی بەدوای خۆیدا هێنا، بە پێداگری لەسەر ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەمریکا لە سیاسەتەکانی کابینەی ترەمپ، خوازیاری گۆڕدرانی ستراتیژیی دیموکراتەکان و تەرکیزکردنیان لەسەر داخوازییە ئابوورییەکان، پەرەپێدانی ڕاژەکاریی دەرمانی گشتی، بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و هەروەها پێشگری بە بڵاوبوونەوەی لەڕادەبەدەری بازنەی دزە و دەسەڵاتی دەوڵەمەندەکان بوو.