جیهان
-
پاڵپشتیی ماتۆڕسوارەکانی ئامستردام لە خەڵکی غەززە
تشرینی دووهم 10, 2024 08:06ماتۆڕسواران لە ئامستردامی هۆڵندا بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزڵوومی غەززە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
-
ئیتالیا و فەرەنسا گەشتەکانیان بۆ تلاڤیڤ ڕاگرت
تشرینی دووهم 10, 2024 11:26میدیای عبری زمانی "ئیسراییل هیوم" ڕاپۆرتی داوە کە کۆمپانیای ئیتالیایی ITA هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی خۆی لە تلاڤیڤەوە و بەرەو ئەم شارەی تا ١٢ی ژانڤییە هەڵوەشاندۆتەوە.
-
ترەمپ: لە کابینەدا جێگایەکمان بۆ هەیلی و پۆمپێئۆ نییە
تشرینی دووهم 10, 2024 11:10سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئەمریکا وتوویەتی کە بانگی پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوە و هەیلی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کابینەی پێشووی ناکات بۆ کابینەی تازەی.
-
گەورەترین هێرشی درۆنیی ئوکراین بۆ سەر مۆسکۆ
تشرینی دووهم 10, 2024 10:50لە پەلامارکانی سوپای ئوکراین لانیکەم ٣٢ درۆنی ئوکراینی گەیشتنە سەر مۆسکۆ. شارەداری مۆسکۆیش باسی تیابردنی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئوکراینی لە ناوچەی شاریی ڕامنسکی کردووە.
-
ڕەخنەی کاربەدەستی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەناردەکردنی چەک بۆ ڕژێمی زایۆنیستی
تشرینی دووهم 09, 2024 18:44سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری مافی مڕوڤ لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕۆیتەرز وتی: ئەو وڵاتانەی سەرەڕای پێشێلکردنی بەربڵاوی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە چەک هەناردەی ڕژێمی زایۆنی دەکەن، هانی باقی وڵاتانی لایەنگری شەڕ دەدەن.
-
وشداری ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی سەبارەت بە قات و قڕی لە غەزە
تشرینی دووهم 09, 2024 18:36بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی سەبارەت بە قات و قڕی لە غەزە وشداری دا و خوازیاری ناردنی خێرای یارمەتی بوو بۆ ئەو کەرتە.
-
شەرمەزارکردنی جەنایەتی زایۆنیستەکان
تشرینی دووهم 09, 2024 11:36ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئیدانەی خراپەکارییەکانی ئەم دواییەی ڕژیمی زایۆنیستی کرد دژ بە سەروەری خاکی ئێران و هەروەها بەکارهێنانی نایاسایی ئاسمانی عێراقی بۆ ئەم دەستدرێژییەی بە توندی شەرمەزار کرد .
-
وشداری جیهانیی سەبارەت بە هێرشی هەکرەکان بۆ سەر نەخۆشخانەکان
تشرینی دووهم 09, 2024 11:25تێدرۆس ئەدهانۆم سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، زیادبوونی هێرشی هەکرەکان بۆ سەر نەخۆشخانەکانی وڵاتانی جیهانی ڕاگەیاند و وتی: ئەم هێرشانە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئاسایشی گشتی و ژیانی مرۆڤایەتی لە جیهاندا.
-
70 لەسەدی شەهیدانی غەزە ژن و منداڵن
تشرینی دووهم 09, 2024 10:46ڤۆڵکێر تورک، بەرپرسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نزیکەی 70%ی شەهیدانی شەڕی غەززە ژن و منداڵن و دەڵێت: بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی جێگەی شەرمەزارییە.
-
ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
تشرینی دووهم 09, 2024 10:36خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ پاڵپشتی کردنی لوبنان و غەززە لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بەڕێوەچوو.