ھێرشی سەر کاروانی پشتیوانیی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق
کانونی یهکهم 31, 2020 17:45 Asia/Tehran
کاروانێکی پشتیوانیی لەشکریانی ئەمریکی لە نزیکی سنووری کوێت لەگەڵ عێراق دا کرایە ئامانجی بۆمبای تەنیشتی جاددەیی.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، کاروانێکی پشتیوانیی ھێزەکانی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە لە نزیک بوارگەی « جەریشان» لە باشووری بەسرە، نێوەڕی پێنج شەممە کەوتە بەر تەقینەوەی بۆمبایەکی تەنیشت جادەیی.
ئەم ھێرشە زیانی گیانی و یان دارایی لێ نەکەوتەوە.
ھێشتا ھیچ دەستەو گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە. ھەرچەند تاقمی « قاسم جەببارین» تا ئێستا بەرپرسایەتیی زۆربەی ھێرشەکانی پێشوو دژی کاروانی لەشکریانی ئەمریکیی بە ئەستۆ گرتووە.
سەرپەیڤ