تەقینەوە لە باشووری بەغدا
شوبات 04, 2021 09:55 Asia/Tehran
سەرچاوە ئاسایشتییەکان لە عێراق باسی ڕوودانی تەقینەوە لە فرۆشگەیەکی کحولیاتیان کردووە لە باشووری بەغدا پێتەختی عێراق.
بە ێی ڕاپۆرتی ڕۆزی پێنج شەممەی «شەفەق نیوز» سەرچاوە ئاسایشتییەکان ڕایانگەیاندوە کە ئەم فرۆشگەیەی کحولیات لە گەڕەکی «جەرفولنەداف» بە بۆمبایەکی دەستکردەوە کراوەتە ئامانج.
ھێشتا ھیچ گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.
میدیاکانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەش باسی تەقینەوەی دوو بۆمبایان کرد لە ناوەڕاست و باشووری ڕۆژھەڵاتی بەغدا.
سەرپەیڤ