ئێران و عێراق سێ تەبایی نامەی ھاوکاریی دادەڤانییان پێکەوە واژۆ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392688-ئێران_و_عێراق_سێ_تەبایی_نامەی_ھاوکاریی_دادەڤانییان_پێکەوە_واژۆ_کرد
کاربەدەستانی ئێران و عێراق سێ تەبایی نامەی ھاوکارییان لە بواری دادەڤانی پێکەوە واژۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 09, 2021 11:52 Asia/Tehran
  • ئێران و عێراق سێ تەبایی نامەی ھاوکاریی دادەڤانییان پێکەوە واژۆ کرد

کاربەدەستانی ئێران و عێراق سێ تەبایی نامەی ھاوکارییان لە بواری دادەڤانی پێکەوە واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئیرنا، ئەم سێ تەبایی نامەیە دوای دانیشتنی مافەوانیی بەرپرسانی دادەڤانیی دوو وڵات و لە بەردەم حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «فاییق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق واژۆ کرا.

ھەروەھا سەرۆکی ھێری دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی ئەمڕۆ سێ شەممە سەردانی مۆزەخانەی دەستکەوتە دادەڤانیەکانی عێراقیان کرد.

ئەم پیشانگایە داگری مێژووی دامەزرانی دەزگای دادی عێراق لە سەدەکانی ڕابردوو بە تایبەت کۆمەڵێک بەڵگەی بڕیاری دادەڤانییە.

لە بەشێکی پیشانگاکەش ھێندێک کەرەستەی تاوانکارییەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش خرابووە بەرچاو.