دیداری سەرۆکی ھێزی دادی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392712-دیداری_سەرۆکی_ھێزی_دادی_ئێران_لەگەڵ_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق
سەرۆکی ھێزی دادی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری جۆربە جۆردا دیدارو وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2021 01:04 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی ھێزی دادی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق

سەرۆکی ھێزی دادی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری جۆربە جۆردا دیدارو وتووێژیان کرد.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» و شاندەکەی یاوەری شەوی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «مستەفا کارمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دوو لایەنەو ڕێگاکانی پەرە پێ دانی بیروڕایان گۆڕییەوە.

سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا بڕیارە چاوی بە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆمارو «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بکەوێت و وتووێژیان لەگەڵدا بکات.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «فاییق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق شەوی سێ شەممە بۆ ئەنجام دانی سەردانێکی سێ ڕۆژە گەییشتە بەغدای پێتەختی عێراق.