«ڕەییسی» ستایشی بڕیارەکەی عێراقی کرد بۆ وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392743-ڕەییسی_ستایشی_بڕیارەکەی_عێراقی_کرد_بۆ_وەدەرنانی_ھێزەکانی_ئەمریکی_لەو_وڵاتە
سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بڕیارەکەی عێراق بۆ وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لەو وڵاتە ڕێزی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2021 15:50 Asia/Tehran
  • «ڕەییسی» ستایشی بڕیارەکەی عێراقی کرد بۆ وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لەو وڵاتە

سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بڕیارەکەی عێراق بۆ وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لەو وڵاتە ڕێزی گرت.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ڕێزگرتن لە ھەڵوێستەکانی ەوڵەتی عێراق لە مەر بایکۆتەکانی ستەمکارانەی دژی گەلی ئێران وتی: بایکۆتەکان قەت گەلی ئێرانی پەک پێ نەخستووە.

سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە پرسی ئەو زیندانییە ئێرانییانەی وا لە عێراق دا بەند کراون، تیشکی خستە سەر ڕەزامەند بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ خۆشبوون لەو زیندانییە عێراقیانەی کە مەرجی ئازادکرانیان ھەیەو ھیواداریی دەربڕی کە ھەرچی خێراتر بەستێن بۆ ڕزگار کرانی ئەو زیندانییە ئێرانیانەش کە لە عێراق  دا لەبەند کراون خۆش بکرێت، بە تایبەت ئەوانەی کە لە بەر مانەوەو یان چوونی نایاسایی بۆ ئەو وڵاتە گیراون.

ڕەییسی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر ھاوکاریی مافەوانی و دادەڤانی لەگەڵ عێراق لەبارەی ھاتوچۆی شارومەندانی ھەردووک وڵات و بەرز کردنەوەی ئاستی ئاڵووێری بازرگانی پێ دادەگرێت.

سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا لە سەر بەدوداچوونی مافەوانی بۆ دۆسیەی تیرۆری سپەھبۆدی شەھید «قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس»یش وتی: ئەمریکا بەو کارەی سەروەری دەستەڵات و یاساوڕێساکانی عێراقی پێشێل کردووەو دەبێ ئەم دۆسیەیە ھەرچی خێراتر بە ھاوکاریی ئێران و عێراق بە ئەنجام بگات.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ھەر لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی ھاوتەریبیی زیاتری تاران و بەغدا، تیشکی خستە سەر پێ و شوێن گرتنی دۆسیەی تیرۆری شەھیدان «سولەیمانی»و «ئەبومەھدی» و وتی: ئەم بابەتە ھەروا بەدوادا چوونی بۆ دەکرێت و بڕێک بڕیاری دادەڤانیش لەم بوارەدا دەرچووە.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «فاییق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق شەوی سێ شەممە بۆ ئەنجام دانی سەردانێکی سێ ڕۆژە گەییشتە بەغدای پێتەختی عێراق.