بەردەوامکرانی بەرنامەکانی حکومەتی عێراق لەپێناو بەهێزکردنی سەروەریی و باڵادەستیی ئەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i448326-بەردەوامکرانی_بەرنامەکانی_حکومەتی_عێراق_لەپێناو_بەهێزکردنی_سەروەریی_و_باڵادەستیی_ئەو_وڵاتە
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، دواگۆڕانکارییە ناوخۆیی و دەرەوەییەکان و ڕێگاکانی بەهێزکرانی سەقام لەو وڵاتەیان تاووتوێ کرد.
(last modified 2026-11-22T16:20:47+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2026 19:49 Asia/Tehran
  • بەردەوامکرانی بەرنامەکانی حکومەتی عێراق لەپێناو بەهێزکردنی سەروەریی و باڵادەستیی ئەو وڵاتە

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، دواگۆڕانکارییە ناوخۆیی و دەرەوەییەکان و ڕێگاکانی بەهێزکرانی سەقام لەو وڵاتەیان تاووتوێ کرد.

 

عەلی فالح زەیدی لە دیدار لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی حەشدی شەعبی وێڕای پێداگریی لەسەر درێژەی بەرنامەکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی سەروەریی و دەسەڵاتی وڵات، ڕایگەیاند کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رێگریکردن لە دەستدرێژیکردنە سەر سامانی نیشتمانی لە هەموو شوێنێکی خاکی عێراقدا لێبراوانە پێوشوێن دەگیردرێ.

لەو چاوپێکەوتنەدا، گرینگیی کارکردن بۆ بەهێزکردنی سەقامی ناوخۆیی بەئامانجی بەرەوپێش بردنی بەرنامەکانی گەشەپێدان، ئابووری و وەبەرهێنانی حکومەت، خرایەبەرباس و لێکدانەوە. دوولایەن هەروەها لەبارەی بەرنامەکانی بەرزکردنەوەی توانای هێزە چەکدارەکان بە سەرجەم بەش و پێکهاتەکانییەوە، لەنێویاندا پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی، گفتوگۆیان کرد.