ڕەییسی: پەیوەندیی گەلانی ئێران و عێراق پچڕانی بۆ نییە
سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندیی نێوان گەلاتنی ئێران و عێراقی بە نەپچڕاوە وەسف کرد.
حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی دیدار لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆر لە جەماوەری عێراق لە بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە وتی: جەماوەری ئێران ، جەماوەری عێراق بە میواندارییەکەی ئەربەعینی حسەینیەوە دەناسن.
حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندیی نێوان دوو نەتەوەی ئێران و عێراق ڕیشەی لە قوڵایی مێژوودایە، وتیشی: مەرجەعییەت لە عێراق دا پێشەنگی خەباتی دژی کۆڵۆنیالیزم و ئیستیکبارو تیرۆریزم بووە.
سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ھۆزە بوێرەکان، ھێزە چەکدارەکان و سوپا، حەشدی شەعبی، تاقمەکانی خۆڕاگری، پۆلیسی ناوەندی، ھێزی پێشمەرگە و تەواوی ھێزە جەماوەرییەکان لە دابین کردنی ئاسایشتی عێراق و خەباتی دژی تیرۆریزم ڕۆڵێکی گرینگیان ھەبووە.