کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ناوەڕاستی عێراق کرایە ئامانج
ئادار 29, 2021 11:44 Asia/Tehran
بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای بابل ناوەڕاستی عێراق تەقییەوە.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی رایگەیاندووە، بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگای خێرای بابل بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش تەقیوەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە تەقینەوەکە زیانی گیانی و ماددەی نەبووە.
ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.
سەرپەیڤ