سەرۆک وەزیرانی عێراق: پێویستمان بە ھێزەکانی ئەمریکی نییە
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە پێویستی بە ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکی نییەو ئامانجی دانوستانی ستراتژیی نێوان واشێنگتۆن و بەغداش پیاداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان دوولایەنە.
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی واوەناوچەیی «شەرقۆلئەوسەت» وتیشی: عێراق ئەزمونی شەڕی دژی داعشی وەپشت سەر ناوەو ئیدی پێویستی بە مانەوەی ھێزەشەڕکەرەکانی ئەمریکا نییە.
وتیشی: ئەوەی دوای ٢٠٠٣ ڕووی داوە، بێ متمانەیییەک کە بەرامبەر بە نیزامی سیاسیی شسستەکی ئێستا بەدی ھاتووە، شەڕی ئەتنیکی و نایەکسانییەک کە لەنێو خەڵک دا دروست بووە، ھەر ھەمووی بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی ھێندێک شەڕی بێ ئەنجام کە دەرەنجامەکەشی ھەڵوەدا بوون و بێ پەسیویی عێراقییەکان بووە.
«بەدر زیادی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانی لە پەرلەمانی عێراقیش پەردەی لەسەر گرینگترین تەوەرەکانی خولی تازەی دانوستانی ستراتژیی نێوان بەغداو واشێنگتۆن ھەڵدایەوەو وتی: خولی تازەی دانوستانی ستراتژی کە حەوتەمی مانگی ئاپریل دەست پێ دەکات، داگری تەوەرەگەلی ئابووری، سیاسی و ئاسایشتی دەبێت.
ئەم نوێنەرە عێراقییە جەختی لەوەش کردەوە کە، عێراقی ئەمڕۆ خاوەنی ھێزێکی ئاسایشتیی بەتوانایە بۆ بەرەڤانی کردن لە سنوورەکانی و دەتوانێ بە بێ پشتبەستن بە ھێزێکی زیادی بەرەڤانی لە خۆی بکات.