وردەکاریەکانی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی 5 ساڵەی ئێران و عێراق
گەشەی هاریکاریی هاوبەش لە بوارەکانی راهێنانی تەکنیکی و پیشەیی ، کارئافرێنی و دامەزران ، پێوندیەکانی کار ، ئاسوودەیی کۆمەڵایەتیی و بیمەکان لە تەوەرە سەرەکیەکانی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی 5 ساڵەی ئێران و عێراق راگێندراوە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئە بەرنامە هاوبەشە کە بۆ ساڵانی 2021 تا 2026 ئامادە کراوە و بە واژۆی محەمەد شەریعتمەداریی وەزیری کار و تەعاون و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتیی ئێران و عادل رەکابی وەزیری کار و ئاسودەیی کۆمەڵایەتیی عێراق گەیشت ، گەشەی هاریکاری لە بوارەکانی راهێنانی تەکنیکی و پیشەیی ، کارئافرێنی و دامەزران ، پێوندیەکانی کار ، ئاسوودەیی کۆمەڵایەتیی و بیمەکان دەگرێتەوە .
تەوەرەکانی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش بۆ دەورەی 5 ساڵە بریتیە لە بەڕێوەچوونی لیژنەی هاوبەشی دوو وەزارتخانە لە چوارچێوەی گۆڕینەوەی شاند یان بەشێوەی ئۆنلاین ، هاریکاری لە بواری راهێنانی تەکنیکی و سیستمی شارەزایی ، ئامادەکردن و خۆماڵیکردنی سەرچاوەکان و ستانداردی فێرکاری بە پێی ستانداردە جیهانیەکان وپێداویستیی بازاڕی کاری وڵاتی عێراق .