چێکرانی شورە لە سنووری نێوان عێراق و سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i405836-چێکرانی_شورە_لە_سنووری_نێوان_عێراق_و_سووریا
سوپای عێراق باسی بڕیاری خۆی کرد بۆ چێکردنی شورەی چیمەنتۆیی بەدرێژایی سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2022 18:10 Asia/Tehran
  • چێکرانی شورە لە سنووری نێوان عێراق و سووریا

سوپای عێراق باسی بڕیاری خۆی کرد بۆ چێکردنی شورەی چیمەنتۆیی بەدرێژایی سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشت.

«قەیس موحەممەداوی» یاریدەری سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای عێراق وتی: لە دووساڵ لەمەوبەرەوە ھەنگاوی پێویست و لوتکەیی بۆ دابین کردنی ئاسایشتی سنوورەکان بە تایبەت سنوورە ڕۆژئاواییەکان لەگەڵ سووریا بە ھۆی سەرکردایەتیی سنوورە ھاوبەشەکان و لەژێر چاودێریی ئەرکانی ھاوبەشی سوپا ئەنجامی گرتووەو ڕەوشتی سیستێمەکانی ئێستای ئەوێ چ لە ڕووی ئیداری، چ پتەو بوون و یان چاودێری و ھەروەھا کەرەستەی پەیوەست بە درون و باڵوێن و کامێراکانی چاودێری لە چاو ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو چاک بووەتەوە.

«ئەلموحەمەداوی» وتیشی: کەرەستە ئاسایشتییەکانی ئێستا، ھێمنایەتیی پێویست دابین دەکات، بەڵام بڕیارە شورەیەکی چیمەنتۆیی لە سنوورەکانیش دا دروست بکرێت و ھێندێک ھەوڵیش بۆ پێکھێنانی ھێڵێکی بەرگریکارانەی تایبەت بە ھێزەکانی سوپای عێراق لە سنوورەکاندا بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشت خەریکە ئەنجام دەگرێت.