ئەمڕۆ لە عێراق کرایە پشووی فەرمی
تهمووز 31, 2022 03:08 Asia/Tehran
بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە فەرمانگەو دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران فەرمانی کردووە ئەمڕۆ لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پشووەکە دەزگا و فەرمانگە ئەمنییەکان ناگرێتەوەو فەرمانگە خزمەتگوزاری و تەندروستیەکانیش ڕێژەی دەوام کردن تێیاندا 50% دەبێت.
ئەم بڕیارەی مستەفا کازمی لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە دووبارە لایەنگرانی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و خۆپیشاندانەکانیش گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.
لە خۆپێشاندانەکەدا 125 کەس برینداربوون کە 100 کەسیان هاووڵاتی سڤیل بوون و 25 کەسەکەی دیکەشیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون.
سەرپەیڤ