پەیامی پیرۆزبایی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی وەرزشی نووس و قەڵەم بەدەستانی بواری وەرزش
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383270-پەیامی_پیرۆزبایی_وەزیری_وەرزش_و_لاوانی_ئێران_بە_بۆنەی_ڕۆژی_جیھانیی_وەرزشی_نووس_و_قەڵەم_بەدەستانی_بواری_وەرزش
وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە بە بڵاوکردنوەی پەیامێک ڕۆژی جیھانیی وەرزشی نووس و قەڵەم بەدەستانی بواری وەرزشی پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 02, 2020 12:23 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی وەزیری وەرزش و  لاوانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی وەرزشی نووس و قەڵەم بەدەستانی بواری وەرزش

وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە بە بڵاوکردنوەی پەیامێک ڕۆژی جیھانیی وەرزشی نووس و قەڵەم بەدەستانی بواری وەرزشی پیرۆز کرد.

لە پەیامی «مەسعود سوڵتانی فەڕ» وەزیری وەرزش و  لاوانی ئێران دا ھاتووە: دووھەمی ژولای ڕێککەوت لەگەڵ ١٢ی پوشپەڕ،ڕۆژی جیھانیی وەرزشی نووس و قەڵەم بەدەستانی بواری وەرزش ھەلێکە بۆ شکاندنی بەربەست و سنوورە خاکییەکان و پێکەوە گرێ دانی گەلان لە ئاراستەی چەسپاندنی ئاشتییەکی جیھانی بە بەھرە وەرگرتن لە زانستی میدیایی و شارەزایی و بەڵێنمەندیی پەیامنێران و نووسەران و وێنەگرانی بواری وەرزش.

لە درێژەی پەیامەکەی «مەسعود سوڵتانی فەڕ» وەزیری وەرزش و  لاوانی ئێران دا ھاتووە: میدیاکاران لە بواری وەرزش ئەندامێکی گرینگی کۆمەڵگای وەرزشیی ئێران و جیھانن کە بە مەرەکەبی قەڵەمەکەیان نەک ھەر وەرزش لە وڵاتی خۆیاندا گەشە پێ دەدەن، بەڵکو دەتوانن ئاڵاھەڵگرو پێشەنگی ئاشتییەکی جیھانیش بن. ئەوانە بەو قەڵەمە جوانەی خۆیان بەردەوام بە بڵاوکردنەوەی سەرکەوتنەکانی وەرزشکاران و ھەوڵ و چالاکیی بەڕێوەبەران لەنێوخۆو گواستنەوەی ڕووداوە نێونەتەوەییەکان ڕێگای گەشانەوەی وەرزشیان لە بواری جۆربەجۆردا سانا کردووە.