ناگۆیا ٢٠٢٦؛ نوێنەری زۆرانی رۆمانیی ئێران میدالیای زێڕی بەدەست هێنا
ئهیلوول 30, 2026 18:30 Asia/Tehran
لە یازدەیەمین رۆژی یارییە ئاسیاییەکانی ناگۆیا ٢٠٢٦، کاروانی وەرزشیی ئێران میدالیایەکی زێڕی دیکەی بەخۆتەرخان دا.
ئەمین میرزازادە، یاریزانی کێشی قورسی زۆرانی رۆمانیی ئێران، لە یاریی فیناڵدا بە بردنەوە لە خەنیمی ئۆزبەکستانی، میدالیای زێڕی ئەو کێبەرکێیانەی بەدەست هێنا. مەجید وەحید بریمانلوو لە فیناڵی کێشی ٦٦- کیلۆگرامی کوراشیش لەگەڵ "بوبوکولانۆف"ی تاجیکستانی کەوتەململانێ و بە سەرکەوتن لەو کێبەرکێیەدا، میدالیای زێڕی وەرگرت. لە رکابەرییەکانی دیکەدا، محەممەد موقەدەسی لەکێبەرکێکانی مەلەوانی ولە لقی بازدانە نێوئاو لەسەرسەکۆی دە مەتری بە کەوتنەریزی دەیەم، گەیشتە قۆناخی فیناڵ.