سەرکەوتنی نوێنەری ئێران لە گەشتی جیهانی تێنیسی ئەسیوپیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i417939-سەرکەوتنی_نوێنەری_ئێران_لە_گەشتی_جیهانی_تێنیسی_ئەسیوپیا
نوێنەری ئێران بە سەرکەوتن لە بەرامبەر ڕکابەرە ئاسیاییەکەی مۆڵەتی بەشداری لە خشتەی سەرەکیی گەشتی جیهانیی بەدەستهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2023 13:48 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی نوێنەری ئێران لە گەشتی جیهانی تێنیسی ئەسیوپیا

نوێنەری ئێران بە سەرکەوتن لە بەرامبەر ڕکابەرە ئاسیاییەکەی مۆڵەتی بەشداری لە خشتەی سەرەکیی گەشتی جیهانیی بەدەستهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سینا موقیمی نوێنەری ئێران لە پێشبڕکێی گەشتی تێنیسی جیهانیی پیاوان لە ئەسیوپیا لە بەرامبەر «مادان» لە هیندستان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و توانی لە خشتەی سەرەکی یارییەکاندا جێی خۆی بکاتەوە.

هەفتەی یەکەمی پاڵەوانێتیی ١٥ ھەزار دۆلاریی ئەسیوپی بە بەشداریی یاریزانانی وڵاتانی شیلی، پۆڵەندا، سویسرا، ئێران، باشووری ئەفریقا، هیندستان، فەرەنسا، ئەرژەنتین، سویید، ئەمریکا، ئیتاڵیا، ڕووسیا، ئەسیوپیا، ئینگلتەرا، میسر، بەرازیل و بەلژیکا لە خشتەی بەرایی دا بەڕێوە چوو.

خشتەی سەرەکیی ئەم پاڵەوانێتییە سبەی (چوارشەممە) دەست پێدەکات.