خەڵاتی باشترین زنجیرەدرامای "ئەی بی یو" درا بە تەلەڤزیۆنی ئێران
زنجیرەدرامای ئێرانی "سەوڵ، سپی، سوور" خەڵاتی باشترین زنجیرەدرامای تەلەڤزیۆنی لە فێستیڤاڵی یەکێتیی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی ئاسیا و ئۆقیانووسییە (ئەی بی یو ٢٠٢٦) وەرگرت.
ئەم خەڵاتە لە سێهەمین ڕۆژی شەشەمین کۆڕی گشتیی یەکێتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی ئاسیا و ئۆقیانووسیە لە کۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانکا پێشکەش بە نوێنەری ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا. ئەم خەڵاتە پێشکەش بە ئەڵقەی یازدەهەمی ئەم زنجیرەدرامایە کرا لە ژێر ناوی (ڕاوی ئەژدادی) لە دەرهێنانی مەحموود کەریمی. (راوی ئەژدادی) بەسەرهاتی شوانێکە کە بە چەکە بڕنۆەکەی درۆنێکی دوژمن دەخاتە خوارەوە. زنجیرە درامای (سەوڵ، سپی، سوور) زنجیرەیەکی ئێپیزۆدیکە کە هەر ئەڵقەیەکی چیرۆکێکی سەربەخۆ و هاوپێوەند بە شەڕی چل ڕۆژەی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی دژ بە ئێران دەگێڕێتەوە. خاڵی بەرچاو و گرنگی ئەم زنجیرە درامایە وێنەگیران و فیلمبرداری کرانی لە کاتی شەڕ و بەردەوامبوونی بەرهەمهێنانی لە بارودۆخی جەنگی و لە ژێر بۆردوماندایە.