زۆرانی ئازادی پاڵەوانیی جیهان؛ نۆخودی میدالیای زیوی وەرگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i447860-زۆرانی_ئازادی_پاڵەوانیی_جیهان_نۆخودی_میدالیای_زیوی_وەرگرت
محەممەد نۆخودی زۆرانبازی کێشی ٧٩ کیلۆگرامی ئێران بە دۆڕان لەهەمبەر خەنیمەکەی لە پێشبڕکێ جیهانییەکان، میدالیای زیوی وەرگرت.
(last modified 2026-11-01T15:35:49+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2026 19:05 Asia/Tehran
  • زۆرانی ئازادی پاڵەوانیی جیهان؛ نۆخودی میدالیای زیوی وەرگرت

محەممەد نۆخودی زۆرانبازی کێشی ٧٩ کیلۆگرامی ئێران بە دۆڕان لەهەمبەر خەنیمەکەی لە پێشبڕکێ جیهانییەکان، میدالیای زیوی وەرگرت.

 

لەدوا رۆژی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانیی جیهان٢٠٢٦ بەمیوانداریی قەزاقستان، لە کێشی حەفتا و نۆ کیلۆگرامدا، محەممەد نۆخودی لە قۆناخی فیناڵ لەگەڵ "لێڤی هاینس"ی ئەمریکی کەوتەڕکابەریی کە بەئەنجامی چوار بە سێ بەقازانجی خەنیمی ئەمریکی کۆتایی پێهات و نوێنەری زۆرانی ئازادی ئێران توانی میدالیای زیو بەدەس بێنێ.

نۆخودی لەخولی یەکەمدا بەئەنجامی دە بە سفر زۆرانبازی تاجیکستانی و لەدرێژەشدا بەئەنجامی دوانزە بە دوو لە "ئالان ئامیرۆف"ی خەڵکی لێتۆنی بردەوە. نۆخودی لە قۆناخی چوارەمدا بەئەنجامی شەش بە چوار، لە خەنیمە ڕووسەکەی بردەوە. ناوبراو لە قۆناخی پێش فیناڵدا لە ململانێ لەگەڵ "جبرائیل حاجی ئۆف"ی ئازەربایجانی بە ئەنجامی نۆ بە پێنج ، سەرکەوت.