هەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆرتۆی پورتوگال بە تاکە گۆڵەکەی "مەهدی تارەمی" یاریزانی نیشتیمانیی ئێران لە هەڵبژاردەی بەرامبەری بردەوە.
نوێنەرانی ئێران گەیشتنە پێگەی پاڵەوانێتیی جۆدۆی نابیناو کەم بینایانی ئاسیا.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی ئێران بە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی حەوت بە یەک بەرامبەر ئۆردۆن بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی ئاسیا ھەڵکشا.
نوێنەرانی ئێران لە پاراکانۆی ئاسیا ٣ میدالیای زێڕ و میدالیایەکی برۆنزیان بەدەست هێنا.
سەرۆکی فیدراسیۆنی بەدمینتۆنی ئێران وەک جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ئاسیا هەڵبژێردرا.
زۆرانبازانی ئازادو فەرەنگیی تازەلاوانی ئێران لە کێبەرکێی چوار کێشی یەکەمی ململانێ نێودەوڵەتییەکانی زۆرانی تازەلاوانی جامی سەرکەوتنی تورکیا 2 میدالیای زێڕ و 3 میدالیای زیو و 2 میدالیای برۆنزیان بەدەست هێنا.
ڕاکەری ئێرانی توانی میدالیای زیو لە پێشبڕکێی دە بڕگەیی پێنجەمین خولی پاڵەوانێتیی ڕاکردن و مەیدانی تازەلاوانی ئاسیادا بەدەست بهێنێت.
«کەریم ئەنساری فەرد» هێرشبەری ئێرانیی تیپی «ئۆمۆنیا» بوو بە باشترین یاریزانی ئەم تیپە لە یاریی پێش کۆتایی جامی وەلانان.
تیپی تۆپی پێی ئینتەرمیلان توانی بە سەرکەوتنی بەسەر «یۆڤانتۆس» بگاتە یاری کۆتایی جامی وەلانان.
حەوتەی فەرهەنگ لەشاری سنە دەستی پێکرد.