وشک بوونی پاشەکەوتی ئاوی ئوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i443074-وشک_بوونی_پاشەکەوتی_ئاوی_ئوروپا
زانستوەرانی زانکۆی کالجی لەندەن ڕایگەیاند بەشگەلێکی گەورە لە باشووری ئوروپا خەریکی لەدەسدانی پاشەکەوتی ئاوی خۆیانن و خەریکن وشک دەبن .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2025 04:38 Asia/Tehran

زانستوەرانی زانکۆی کالجی لەندەن ڕایگەیاند بەشگەلێکی گەورە لە باشووری ئوروپا خەریکی لەدەسدانی پاشەکەوتی ئاوی خۆیانن و خەریکن وشک دەبن .

ڕۆژنامەی گاردیەن نووسیویەتی: توێژینەوەیەکی نوێ بە  کەڵک وەرگرتن لە زانیارییەکانی مانگی دەستکردی دوو دەیەی ڕابردوو دەریدەخات کە بەشێکی بەرفراوانی  پاشەکەوتی  ئاویی ئەوروپا  خەریکە وشک دەبێتەوە،  پاشەکەوتی   ئاوی شیرین لە سەرانسەری ئوروپای  باشوور و ناوەندیی، لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا بگرە  هەتا پۆڵەندا و بەشێک لە ئینگلیز کەم بووەتەوە . بە وتەی توێژەرانی زانکۆی کۆلێژی لەندەن، داتاکانی ساڵانی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٤ زایینی   مانگە دەستکردەکانی  کە گۆڕانکارییەکانی زەوی  پێ و شوێن دەگرن  دەریدەخەن  کە بەشگەلێکی  بەرفراوانی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵات، لەوانەش بەشێکگەلێک لە ئینگلیز  ئیسپانیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، سویسرا، ئەڵمانیا، ڕۆمانیا و ئۆکرانیا، خەریکە وشک دەبنەوە. ئەم دۆخە دەبێ بۆ سیاسەتمەدارانی ئەوروپی " زەنگێکی بەئاگابوونەوە" بێت. هۆشدارییەکان سەبارەت بە  وشکەساڵی بەربڵاو لە ئەوروپا لە کاتێک بڵاو دەبنەوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا  زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکەمان ڕووبەڕووی کەمی ئاو و وشکەساڵی بوونەتەوە. پرۆفیسۆر هانا کلۆک، مامۆستای هیدرۆلۆجی لە زانکۆی ڕیدینگ دەڵێت: " بینینی  ئەم پڕۆسە درێژ خایەنە  جێگای دڵگرانیە ، چونکە لەم دواییانەدا چەند وشکەساڵییەکی بەڕاستی گەورەمان هەبووە و بەردەوام دەبیستین کە ڕەنگە لەم زستانەدا کەمتر لە ئاستی  ئاسایی باران ببارێت و لە ئێستاوە لە وشکەساڵیداین".