-
ئامادەیی چین بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ ئێران
ئهیلوول 17, 2026 04:47وەزیری دەرەوەی چین لە دیداری عەراقچی هاوشانی ئێرانیی خۆی، پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری هاوکارییەکانی لەگەڵ تاران و وتووێژ لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران.
-
٢٠٠ شەوی ئامادەبوون لە مەیدان، لە ئاراستەی خۆشەویستیی ئێرانییەکان بە نیشتمان
ئهیلوول 16, 2026 11:18٢٠٠ شەوی ئامادەبوون لە مەیدان، لە ئاراستەی خۆشەویستیی ئێرانییەکان بە نیشتمان، پێوەندیی نێوان وشیاریی ڕێبەری و هێزمەندیی سەربازیی چەسپاند کە ڕێگای دایە خەڵک بە داکۆکی لە نیزام و خۆڕاگرییان بەرامبەر بە دوژمن، بە دڵنیایی لە هێزە ئیماندار و زیرەکەکانی ئێران، ژیانی ئاسایی خۆیان لە نێو باهۆز و گەردەلوولەکاندا درێژە پێ دەدەن. ڕاپۆرتێک لە خەڵکی هەمیشە لە مەیدانی ئیلام دەبینین.
-
فەرماندەرانی ئەرتەش و سپا: توانای بەرگریی ئێران لە مەیداندا بۆ دوژمن سەلمێندراوە
ئهیلوول 13, 2026 14:15فەرماندەرانی گشتیی ئەرتەش و سپا لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بۆ تاووتوێی دوادۆخی مەیدانەکانی شەڕ، جەختیان کرد لەسەر یەکڕیزیی هێزە چەکدارەکان و پیشاندانی راستییە سەربازییەکانی ئێران لە مەیداندا.
-
کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە گێڕانەوەی پێچەوانەی ئەمریکا لەبارەی ناهێمنبوونی گەرووی هورمز
ئهیلوول 07, 2026 16:18وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سۆشیال میدیادا نووسی: بەپێی گێڕانەوەی واشنگتۆن، ئەمریکا چاوەڕوانی ئەوەیە باجی شەڕێک کە خۆی دەستی پێکردووە، بخاتە سەر شانی هەموو جیهان و هاوکات لەگەڵ پێچەوانە پیشاندان، ئێران بە هۆکاری کێشەسازکردن و ناهێمن کردنی گەرووی هورمز بناسێنێ. هەواڵدەریی رۆیتەرزیش ڕایگەیاند: هاتووچۆ لە گەرووی هورمز گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە چوار مانگی ڕابردوودا.
-
چوونەسەری ئاستی نەفرەت و بێزاریی لە ترەمپ لەنێو خەڵکی ئەمریکادا
ئهیلوول 05, 2026 17:29ڕاپرسییە تازەکان دەریدەخەن، نەفرەت لە ترەمپ لەنێو خەڵکی ئەمریکادا، تادێ زیاتر دەبێ.
-
ڕۆیتێرز: مووشەکی ئەمریکایی ئاهەنگی هاوسەرگیریی لە ئێرانی پێکاوە
ئهیلوول 04, 2026 17:44ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە چوار کارناسی چەک و کەرەستەی جەنگی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا راستەوخۆ ئاهەنگی زەماوەند و هاوسەرگریی لە سیریکی ئێرانی پێکاوە. چاک شۆمەر ڕێبەری دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکایش خوازیاری دەسپێبوونی لێکۆڵینەوەی فەرمی لە لایەن سێنتکۆمەوە بوو سەبارەت بە پەلاماردرانی ئاهەنگێکی شایی و گۆڤەند لە گوندی کۆهستەک"ی سەر بە بەندەری سیریکی ئێران.
-
پێداگریی سپای پاسداران لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لە سەرانی ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی ڕەشی هێرشەکانیان بۆ سەر شایی و زەماوەند لە وڵاتانی جیهان
ئهیلوول 03, 2026 13:45ناوەندی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە لیستی تاوانەکانی ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر ئاهەنگەکانی زەماوەند و هاوسەرگیری لە وڵاتانی جۆربەجۆر ڕایگەیاند کە دەبێت بەرپرسانی ئەمریکا وەڵامی بیروڕای گشتی جیهان بدەنەوە.
-
هێزی دەریایی سپا بە تەواوی زاڵە بە سەر ڕێڕەوی ستراتژیکی گەرووی هورمز
ئاب 30, 2026 08:11هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دەسەڵاتی تەواوی خەباتکارانی ئیسلام بەسەر ڕێڕەوی ئاویی ستراتژیکی گەرووی هورمز تەواو و حاشاهەڵنەگرە.
-
سەرلەشکر رەزایی: کرانەوەی گەرووی هورمز گرێدراوی جێبەجێکرانی شەرت و مەرجەکانی ئێرانە
ئاب 28, 2026 18:45سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، وتی : کرانەوەی بەتەواوەتی گەرووی هورمز پەیوەستە بە جێبەجێکرانی شەرت و مەرجەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، بۆنموونە، هەوڵدان بۆ راگرتنی شەڕ لە رۆژاوای ئاسیا بەتایبەت لە لوبنان و غەززە.
-
پێداگریی بەشداربووانی شیعە و سوننەی کۆنفەڕانسی وەحدەتی ئیسلامی لەسەر پێویستیی ڕەچاوکردنی یەکێتیی ئیسلامی
ئاب 28, 2026 14:35پێداگریی بەشداربووانی شیعە و سوننەی کۆنفەڕانسی وەحدەتی ئیسلامی لەسەر پێویستیی ڕەچاوکردنی یەکێتیی ئیسلامی.