پەیامی مەشقە سەربازیەکانی ئێران بۆ دوژمنان
مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران
بەو ئاڕاستەیەدا ، مەشقی سەربازیی فاتحانی خەیبەر لە رۆژی هەینیەوە بە ئامادەبوونی یەکێنەکانی زرێیی ، تۆپخانە ، خۆفڕ و کۆپتەری جەنگی لە ناوچەی باکووری رۆژاوا خەریکە بەڕێوەدەچێت .
ئەمریکا و ئیسراییل بە دزەکردن و کارتێکردن لەسەر هەندێ وڵاتی ناوچەکە لە جوڵەیەکی خشۆکانەدا لە راستی دا بە دوای گۆڕینی شوناسی مێژوویی گەلانی ناوچەکەدان .
دامەزراندنی پێوەندیی رژێمی زایۆنی لە گەڵ ژمارێک لە وڵاتانی ناوچەکەش بەم ئامانجە و بە مەبەستی نانەوەی ناکۆکیی و کەلێن لە نێو وڵاتانی ئیسلامیدایە .
کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام ئەم جموجۆڵانەی خستووەتە ژێر چاودێری و لە سەر ئەم بابەتە جەختدەکاتەوە کە ئامادەبوونی رژێمی زایۆنی لە ناوچەکەدا ، بە هەر ناوێک و بە هەر بیانوویەک ، رێخۆشکەری بارگرژی و قەیران و هەڕەشەی ئاشکرا لەسەر ئاسیاشی گشتیی ناوچەکەیە ، لەبەر ئەوە ئێران هەرگیز ئەم دەرفەتە بە تێکدەرانی ئاسایشی ناوچەکە نادات.
گرنگترین پەیامی مەشقی سەربازیی هێزەچەکدارەکانیش بۆ دوژمنان ئەوەیە کە هێزە بە تواناکانی ئەرتەش و سپا و بەرگریکارانی دیکەی ئاسایشی وڵات ئامادەیی تەواویان بۆ بەرەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیک هەیە .
مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر»ی ھێزی زە وینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، له ڕۆژی ھەینی بە بەشداریی تیپەکانی ٢١٦ی زرێدار،٣١٦ی زرێدار، تیپی ٢٥، تاقمی ١١ی تۆپخانە،تاقمی خۆفڕ، جەنگاڵ، تاقمی ٤٣٣ی ئەندازیاریی جەنگی و بە پشتیوانیی کۆپتەرەکانی بەشی ئاسمانیی ئەم ھێزە لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەستی پێ کرا.