کۆنترۆڵی ئابووری هەرێم لەلایەن بەغدا و هەڵوێستی فراکسیۆنەکانی کوردی پەرلەمانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i264076-کۆنترۆڵی_ئابووری_هەرێم_لەلایەن_بەغدا_و_هەڵوێستی_فراکسیۆنەکانی_کوردی_پەرلەمانی_ئێراق
داواکاری هەندێ فراکسیۆنی کوردی پەرلەمانی ئێراق بۆ ئەوەی بەغدا کۆنترۆڵی ئابووریی هەرێمی بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەران و مووچەوەگرەکان بگرێتە دەستی خۆی ، بەرەوڕووی کاردانەوەی بەربڵاو و جیاواز بووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2016 14:09 Asia/Tehran
  • کۆنترۆڵی  ئابووری هەرێم لەلایەن بەغدا و هەڵوێستی فراکسیۆنەکانی کوردی پەرلەمانی ئێراق

داواکاری هەندێ فراکسیۆنی کوردی پەرلەمانی ئێراق بۆ ئەوەی بەغدا کۆنترۆڵی ئابووریی هەرێمی بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەران و مووچەوەگرەکان بگرێتە دەستی خۆی ، بەرەوڕووی کاردانەوەی بەربڵاو و جیاواز بووەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ، فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان هاوڕێ لەگەڵ ژومارێکی تر لە نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی ئێراق هەوڵیان دا بۆ چارەسەرکردنی پرسی مافی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم. فەرمانبەرانێک  کە دوو ساڵی ڕابردوو مووچەیان لە لایەن بەغداوە پچڕاوە و دەوڵەتی هەرێمیش بێ توانایە لە دانی .

لەم پێناوەدا  گۆڕان هەوڵ دەدات بۆ گونجاندنی  ماددەی یاسایی نوێ لە پڕۆژە بڕیاری بودجەی 2017 ی ئێراق کە بەپێی ئەم خاڵە یاساییە نوێیە،  ئەگەر حکومەتی  هەرێم و حکومەتی  ئێراق لەسەر پرسی نەوت  و بودجە و مووچەی فەرمانبەران ڕێک نەکەوتن یان حکومەتی هەرێم نەیتوانی مووچەی فەرمانبەرانی بدات، دەوڵەتی ئێراق دەتوانێ  کۆنترۆڵی ئابووری پارێزگەکانی هەرێمی کوردستانیش  وەک پارێزگەکانی دیکەی وڵات بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە دەستەوە بگرێت .

فراکسیۆنی  پارتی  لە پەرلەمانی ئێراق وەها پێشنیارێکی بە دوژمنایەتی ئاشکرا بەرامبەر بە مافی  یاسایی خەڵکی هەرێم و خەیانەت بە هەرێم زانی .

مەحموود ڕەزا لە ئەندامانی فراکسیونی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق  بە بڵاو کردنەوەی  بابەتگەلێک لە فەیس بووک  پێداگری کرد :  ئەم کارە سنووردارکردن و بەرتەسکی نانەوە لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی هەرێم و هەوڵدان بۆ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران و خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

هەرلەم حاڵەدا بەختیار شاوەیس نوێنەری یەکێتی لە پەرلەمانی ئێراق  ئەم کارەی بە ئەرکی نوێنەران بەمەبەستی چارەسەرکردنی  موچەی فەرمانبەرانی هەرێم زانیوە و وتی  کە یەکێک لە ڕێگەچارەکانی ئەم گرفتە ئەمەیە کە داهاتی پارێزگەی سلێمانی ڕادەستی بەغدا بکرێت و ئەم پارێزگەیە پشکی بودجەی  خۆی بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەبەغدا  وەرگرێ  و وەها هەوڵێکیش یاساییە و بەهیچ لەونێک خەیانەت نایێتە ئەژمار .

موسەنا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی ئێراق لە پرێس کۆنفرانسێک دا پێداگری کرد  کە یەکگرتوو  بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئابووری و ژیانی خەڵکی هەرێم  هیچ هێڵی سوورێکی نەبووە و لەگەڵ گەڵاڵە بە بایخەکانیش نەیارەتی ناکات.

زانا ڕۆستایی نوێنەری  کۆمەڵی ئیسلامی لەمبارەوە وتی کە بەغدا ئێستاکە لە زۆربەی بەشەکانی کشت و کاڵ و تەندوروستی و دەرمان  لەگەڵ پارێزگەکانی هەرێمی کوردستان پێوەندی هەبووە و دەتوانێ هەربەم شێوەیە ڕێگەیەکیش  بۆ چارەسەکردنی گرفتەکانی ئابووری بدۆزێتەوە بە چەشنێک کە بنپێکردنی یاسای فیدرڵی ئێراق و ئەستۆگرییەکانی دەوڵەتی هەرێم  نەیێتە ئەژمار.