ئامادەکرانی دۆسییەیەکی دادەوانی لەدژ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i264247-ئامادەکرانی_دۆسییەیەکی_دادەوانی_لەدژ_حکومەتی_هەرێمی_کوردستان_لە_سلێمانی
مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی، لەبەر نەدرانی مووچەو کەمکرانی، دۆسییەکی دادەوانی یان لەدژ حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2016 10:35 Asia/Tehran
  • ئامادەکرانی دۆسییەیەکی دادەوانی لەدژ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی

مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی، لەبەر نەدرانی مووچەو کەمکرانی، دۆسییەکی دادەوانی یان لەدژ حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، مامۆستایانی ناڕازی لە ستانی سلێمانی، کە لەچەند حەوتەی ڕابردوودا بەجاران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە نەدرانی مووچەکەیان، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان وهەروەها هەوڵی حکومەت بۆ کەمکردنی مووچەکانیان بۆ نیوەی مووچەی مانگانەیان، دەستیان داوەتە گردبوونەوەو خۆپێشاندانی ناڕەزامەندانەو هەروەها مانگرتن، و لەم ئاراستەدا، دۆسییەکی دادەوانیان لەدژ حکومەتی هەرێم ئامادەکرد.

ئەو مامۆستایانە بەئامادەبوون لەبەدەم بینای دادگەی سلێمانی سکاڵایەکی فەرمیان لەدژ حکومەت بەتۆمەتی نەدانی مووچەو هەوڵی نایاسایی لە کەمکردنی مووچەکەیان و مووچەخۆرانی دیکەی هەرێم، ئامادە کرد.

لەهەمان کاتدا، حاکم شێخ لەتیف وەک دادئەستێنی دادگەی سلێمانی لەپرێس کۆنفرانسێکدا، داوای مامۆستایان لەمەڕ بەرزکردنەوەی سکاڵا لەدژ حکومەتی هەرێمی بەیاسایی و بەمافی ئەوان زانی و وتی: کردەی حکومەت بۆ کەمکردنی مووچە، لەژێر ناوی سیسستمی پاشەکەوت، نایاساییە.

ناوبراو کە لە نوێنەرانی پێشووی کورد لە پەرلەمانی ئێراقە، وتی کە کردەوەی ڕێبەرانی کوردی هەرێمی کوردستان لە رژیمی سەددام خرابترە، چونکە سەددام لەماوەی ساڵانی شەڕی ئێران وئێراق و تەنانەت سەرباری خەباتی کوردەکان لەگەڵ ئەو رژیمە، قەت مووچەی خەڵکی نەبڕی بەڵام حکومەتی هەرێم، مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی دیکەی لەبەر نەنێردرانی بودجە لە بەغداوە، بڕی.