پێداگریی بارزانی لە سەر پێبەندی بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i264628-پێداگریی_بارزانی_لە_سەر_پێبەندی_بە_ڕێککەوتن_لەگەڵ_بەغدا
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێی داگرت لە سەر پێبەندی بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا سەبارەت بە ناوچە ئازاد کراوەکانی موسڵ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2016 09:54 Asia/Tehran
  • پێداگریی بارزانی لە سەر پێبەندی بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێی داگرت لە سەر پێبەندی بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا سەبارەت بە ناوچە ئازاد کراوەکانی موسڵ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی کەناڵی ئێراقیی سومریە نیوز؛ "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: هەرێم پێبەندە بە ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا کردوویەتی سەبارەت بە پاشەکشە یان مانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە ڕزگارکراوەکان لە ئۆپەراسیۆنەکەی موسڵدا.
هەروەها نووسینگەی "حەیدەر عەبادی"ی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە پاشەکشەی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچە ڕزگار کراوەکانی موسڵ هیچ نەگۆڕاوە و ئێستایش هەر پاوەجێیە.
ژمارێک لە مێدیاکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە مەسعود بارزانی کاتی سەردان لە باشیک پێداگری کردووە کە لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتووە لە سەر مانەوە لە ناوچە ڕزگار کراوەکانی موسڵدا.